بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەبوو عەلی عەشکەری بەرپرسی ئەمنیی کەتیبەکانی حزبوڵا ڕایگەیاند کە لە پێکهاتنی حکومەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق هیچ رۆڵێکمان نییە و لە پەرلەمانی عێراقیش هیچ نوێنەرێکمان نابێت.
کەتیبەکانی حزبوڵای عێراق رایگەیاندووە کە چاوەروانیمان لە حکومەت ئەوەیە پرس و دۆسیە سەرەکییەکان بەدتایبەت داگیرکاری تورکیا و ئەمریکا چارەسەر بکات.
راشیگەیاند: هەوڵی یاسایی دەدەین کە کازمی خەیانەتکار و تیمی سیخوڕی ئەو رووبەرووی دادگە بکرێنەوە هاوپەیوەند بە دۆسیەی تیرۆری س ردار قاسم سلێمانی و ئەبوو مەهدی موهەندێس.
Your Comment